کلیپى "کەتانە"ى هونەرمەند دینا لە یوتیوب سڕایەوە

‌دینا



وێستگەنیوز-

کۆمپانیاى هێڵى دەنگ کەمافی خاوەنداریەتی بەرهەمەکانی هونەرمەند (حەسەن زیرەک)ی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەرگرتووە رایگەیاند، بەهۆى پێشێلکردنى مافى کۆپیرایت و  مافى هونەرى هونەرمەند (حەسەن زیرەک)، کلیپى (کەتانە)ى هونەرمەند (دینا) لە یوتیوب سڕایەوە.

کۆمپانیاى هێڵى دەنگ لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە هاتووە، هۆکاری سڕینەوەی کلیپى (کەتانە)ى هونەرمەند (دینا) ئەوەبوو کە لەم کلیپە ئاماژە بە ناوی خاوەنی ڕاستەقینەى بەرهەمەکە نەکراوە کە هونەرمەندی نەمر حەسەن زیرەکە. هەروەها ڕێگەپێدان لە بنەماڵەى هونەرمەند (حەسەن زیرەک) وەرنەگیراوە بۆ گووتنەوەى گۆرانییەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکارێکی دیکەی سڕینەوە کلیپەکە ئەوەبوو "ئاواز و گوتنی گۆرانیەکە لەم کلیپە و لە لایەن هونەرمەندی ناوبراو بە کار هاتووە بەبێ ڕەچاوکردنى یاساکانی کۆپیڕایت لەبوارى هونەریدا."

کۆمپانیاکە دەڵێت، ئەوان گرێبەستى فەرمیان لەگەڵ بنەماڵەى هونەرمەند (حەسەن زیرەک) هەیە و  تاکە کۆپیرایت هەڵگر (Copyright Holder)ى تەواوى بەرهەمەکانى ئەو هونەرمەندەن. بۆیە دواى داواکردنى سڕینەوەى کلیپەکە لەلایەن بنەماڵەى هونەرمەند و پێشێلکردنى یاسانی کۆپیڕایت، بە ناچاری کلیپەکەیان لە (یوتیوب)دا سڕییەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئامانج لەو هەنگاوەش ئەوەیە هونەرى میوزیک و گۆرانی کوردى هاوشانى هونەرى میوزیکی نەتەوەکانى تری جیهان بە سیستەم بکەن و لە ئاستێکى پیشەگەردا بێت تاکو گوێگران لە سەرانسەری جیهان لە تەواوى پلاتفۆرمە میوزیکیەکاندا دەستیان بگات بە کارە هونەرییە کوردییەکان و، مافى هونەرمەندانیش پارێزراوبێت. 


AM:09:19:03/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 24540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو