چیرۆكی ئه‌و منداڵه‌ی شه‌قێكی له قاچی سه‌دام دا
وێستگه نیوزـ
له یادی داگیركردنی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌لایه‌ن رژێمی رووخاوی سه‌دام حسێنه‌وه، رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی چیرۆكی ئه‌و به‌بارمته‌گیراوانه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارهێنراون.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی باسی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كردووه كه سه‌دام له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌بارمته‌گیراوانه‌دا كردوویه‌تی و ده‌ڵێت له‌وكاته‌دا سه‌دام رێكلامی بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه به جیهان بڵێت نیگه‌رانی به‌بارمته‌گیراوه به‌ریتانییه‌كان مه‌بن و له عێراقدا پارێزراون.
ئه‌وه‌شی باسكردوه كه سه‌دام وای پیشانداوه ئه‌و به‌بارمته‌گیراوانه له هۆتێلی گرانبه‌هادا دانراون و له سه‌ر مه‌له‌وانگه‌كان خه‌ریكی خواردنه‌وه‌ن، به‌ڵام رۆژنامه‌ی میره‌ر ده‌ڵێت كه سه‌دام ئه‌و به‌ریتانییانه‌ی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی دژی هێرشی هاوپه‌یمانان به‌كارهێناوه و دوای ئازادكردنیان ماوه‌ی چوار مانگ هه‌ر له شۆكدا ده‌ژیان.
پاشان رۆژنامه‌كه هاتوه‌ته‌سه‌ر باسكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌دام له‌گه‌ڵ به بارمته‌گیراوه‌كان كه ژماره‌یان 661 كه‌س بووه و له‌وانه 260یان به‌ریتانی بوون، ئه‌و منداڵه‌ی كه له وێنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌دام ده‌ركه‌وتووه‌ن ناوی ستیوارت لۆكووده، ئه‌و كاته ته‌مه‌نی 5 ساڵ بووه و باوكی له كه‌رتی پیشه‌سازیی نه‌وتدا له عێراق كاری كردووه.
سه‌دام ستیوارتی برده لای خۆیه‌وه و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌كه و كامێرا‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا هێنا، ستیوارت ده‌ڵێت كه سه‌دام پرسیاری گه‌مژانه‌ی لێكردووه وه‌ك "له‌گه‌ڵ نانی به‌یانیدا شیرت خوارد؟".
میره‌ری به‌ریتانی باسی له منداڵێكی دیكه‌ی به‌بارمته‌گیراوی وڵاتانی خۆرئاوا كردووه كه سه‌دام حسێن بانگی كردوه‌ته لای خۆیه‌وه و منداڵه‌كه‌ش شه‌قێكی له قاچی سه‌دام داوه، سه‌دام پرسیار له ئاماده‌بووان ده‌كات "ئه‌مه منداڵی كێیه"، به‌ڵام كه‌س له ئاماده‌بووان وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه، منداڵه‌كه‌ش به‌وه ناوبانگی ده‌ركرد كه "شه‌قی له قاچی دیكتاتۆر دا".
رۆژنامه‌ی میره‌ر رونی نه‌كردوه‌ته‌وه بۆچی ئه‌و منداڵه شه‌قی له قاچی دیكاتۆره‌كه‌ی عێراق داوه و بۆچی سه‌دام پرسیار كردوه كوڕی كێیه.
PM:03:54:02/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 32536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت