هەر کەسێک ڤاکسین لە خۆی بدات، تکت و ژەمە خواردنێکی بە خۆڕایی پێدەدرێت

‌سەنتەرێکی پێدانی ڤاکسین/ لەندەن

وێستگە نیوز-

حکومەتی بەریتانیا هەستی بەوە کردبوو کە پرۆسەی ڤاکسینکردنی خەڵک هێواش بووە، هەربۆیە بیری لەوە کردەوە کە لە رێگەی فیستیڤاڵێک سەرنجی خەڵک بۆ وەرگرتنی ڤاکسین رابکێشێت.

 
فیستیڤاڵەکە لە لەندەن بەڕێوەدەچێت، هەر کەسێک ڤاکسین لە خۆی بدات، تکت و ژەمە خواردنێکی بە خۆڕایی پێدەدرێت.
 
دکتۆر جاگان جۆن، پزیشکی گشتی دەڵێت "ئەمڕۆ ئێوە شایەتی هەڵمەتێکی کوتان و فیستیڤاڵ دەبن بەیەکەوە، کە لەلایەن هاوبەشەکانمان ئامادەسازیی بۆ کراوە؛ بەڕاستی دەمانەوێت هانی خەڵک بدەین بێن خۆیان بکوتن. ئەمە لە پارکێکی لۆکاڵی بەڕێوەدەچێت. هەرکات بکرێت دەمانەوێت ئاسانکاری بۆ خەڵك بکەین. ئامانجمان ئەوەیە زۆرترین خەڵک ڤاکسین بکەین".
 
فیستیڤاڵەکەی لەندەن چوار رۆژ بەردەوامدەبێت، بەردەوام یەکێک لەسەر ستەیج گۆرانی دەڵێت و میوزیک دەژەنێت، ئەوەی ڤاکسینیشی وەرنەگرتبێت لە خۆشیی میوزیکەکە دەچێت خۆی دەکوتێت.
 
ئەمەش لە کاتێکدا لانیکەم 15 مانگە خەڵک لە بەریتانیا بە ناچاری لە ماڵەکانیان دەمێننەوە، لە کۆنسێرت و فیستیڤاڵ و سەرجەم شوێنەکانی خۆشگوزەرانی بوون.
 
بەریتانیا یەکێکە لەو چەند وڵاتەی کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن لە دابەشکردنی زۆرترین ڤاکسین بەسەر خەڵکەکەیان.
 
لە بەریتانیا زیاتر لە 72%ی خەڵک کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەمەش رێژەیەکی ئێجگار بەرچاوە بۆ دروستبوونی بەرگریی بەکۆمەڵ لە دژی ڤایرۆسە کوشندەکە.
 


PM:10:28:01/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 2468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو