بەڤیدیۆ.. چاوی ئاگر لەدڵی زەریادا دەرکەوت


وێستگەنیوز-

زومی کامێراکان روداوێکی ئاگرکەوتنەوەیان لەئەنجامی تەقینی بۆرییەکی غاز لەنێو قوڵایی کەنداوی مەکسیک تۆمارکرد کە گڕگرتن و بڵێسەی بەتین دەردەکەوێت، دوای پێنج کاتژمێریش ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.

میدیاکانی مەکسیک بڵاویانکردەوە، لەدوورگەی (یۆکاتان) لە زەریای ئەتڵەسی یەکێک لە هێڵەکانی بۆری غاز تەقیوە، لەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئاگرەکە چاوێکی گڕاوی لەنێو دڵی زەریاکەدا دروستکردووە و دیمەنێکی سەرسوڕهێنەری درستکردوە.

کۆمپانیایەکی بواری سوتەمەنی مەکسیک لەبارەی رووداوەکە دەڵێت،  پێنج کاتژمێری ویستووە بۆ ئەوەی  ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، ژینگە دۆستانیش مەترسی دوبارە بوونەوەی ئەو جۆرە روداوانە ئاشکرادەکەن بەوپێیەی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژینگە هەیە.


AM:12:03:01/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 7576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو