بەڤیدیۆ.. بەڕێکەوت لەمردن ڕزگاری بوو


وێستگەنیوز-

لەماوەی چەند رۆژی رابردودا دیمەنی کەوتنە خوارەوەی تەنێکی قورس بەکێشی  68 تەن بەسەر دوو کرێکاردا لەشارێکی وڵاتی ئەڵمانیا کاردانەوە و سەرسوڕمانی بەشێک لەهاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە و وەک رێکەوت و قەدەرێکی سەرسوڕهێنەر ناوی دەبەن، چونکە بەهۆی بوونی راگرێکی پتەو لەژێر تەنەقورسەکەدا ئەو دوو کرێکارە هیچ زیانێکیان پێ ناگات و لە مردن ڕزگاریان دەبێت.

گرتەی ڤیدیۆییەکە لە یەکێک لە شارەکانی ئەڵمانیا تۆمارکراوە و دیمەنی ڕزگاربوونی دوو کرێکار لە مردن بەشێوەی ڕێکەوت نیشان دەدات، لەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئامێرێکی بەرزکەرەوە تەنێکی قورسی هەڵگرتووە و دەیەوێت بیگوازێتەوە، بەڵام لەناکاو ئەو گوریسانەی پێوەی بەستراونەتەوە دەپچڕێن و تەنەکە دەکەوێتە خوارەوە.

هەموو ئەوانەی لەشوێنی رووداوەکە بوون  توشی شۆکی گەورە دەبن، چونکە هیچ یەکێک لەو دوو کرێکارە ڕووبەڕووی پێکان یان برینداریی نەبوونەتەوە، لای خۆیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیل نوسیویەتی، هۆکاری رزگاربوونی ئەو دوو کرێکارە بوونی کۆڵەکەیەکی پۆڵایین لەنێوان کرێکارەکان و تەنە قورسەکەدا بووە، ئەوەش وایکرد لە مردن ڕزگاریان دەبێت.


PM:09:35:28/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 2472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو