مووچەی پۆلیسی دارستانی کفری دزرا
وێستگه نیوز-
مووچەی پۆلیسی دارستانی کفری دزرا، به‌پێی زانیارییه‌كان ئەو تیمەی موچەی پۆلیسی دارستانی کفری وەرگرتووە، له چێشتخانه‌یه‌كی كه‌لار دابه‌زیوون و خه‌ریكی نانخواردن بوون، لەوکاتەدا ئەو ئۆتۆمبیلەی موچەی کارمەندەکانی تێدابووە، جامەکەی شکێنراوە و بەشێکی مووچه‌کە دزراوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئەمڕۆ سێشه‌ممه 17ی ته‌ممووزی 2021 ئەو تیمەی موچەی پۆلیسی دارستانی کفری وەرگرتووە، له چێشتخانه‌یه‌كی كه‌لار دابه‌زیوون و خه‌ریكی نانخواردن بوون، لەوکاتەدا ئەو ئۆتۆمبیلەی موچەی کارمەندەکانی تێدابووە، جامەکەی شکێنراوە و بەشێکی مووچه‌کە دزراوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، مووچەی کارمەندەکان له ناو دوو گونیه‌دابووە، دزەکان گونیه‌یه‌ك لە مووچەکەیان بۆ دزراوە، کە زیاترە لە 50 ملیۆن دیناری تێدابووه،
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، لێکۆڵینەوە لەم کردەوەیە دەستی پێکردووە.
PM:02:49:27/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 5436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت