له‌ باره‌ی لێبڕینی مووچه‌وه‌ بڕیار درا


وێستگه‌ نیوز ـ

دەستەی‌ سەرۆکایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێم و چەند وەزیرێکی‌ پەیوەندیدار لەبارەی‌ داهاتەکانی‌ هەرێم و بڕیاردان لەسەر پرسی‌ لێبڕینی‌ مووچە کۆبونەوە.


میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: پێشنیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ته‌مموزی 2021، دەستەی‌ سەرۆکایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێم و هەریەک لە وەزیرانی‌ (دارایی‌، سامانە سروشتیەکان و پلاندانان) کۆبونەوەیەکی‌ تایبەتیان سەبارەت بە کۆی‌ داهاتەکانی‌ هەرێم و پرسی‌ لێبڕینی‌ مووچە ئەنجامداوە.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌: لە کۆبونەوەکەدا سەرجەم داهاتەکانی‌ نەوت و ناوخۆ خراونەتە بەردەم ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێم.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "لە کۆبونەوەکەدا بە کۆی‌ دەنگ بڕیاردراوە بەپێی‌ داهاتی‌ بەردەست بۆ ئەم مانگە؛ مووچە دابەشبکرێت و لەوبارەیەوە سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێم بەیانێک بڵاودەکاتەوە".


PM:01:15:25/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 29136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت