پزیشكێك: شه‌ربه‌تی فرێش هیچ سوودی نییه
وێستگه نیوزـ
پزیشكێكی روسی هۆكاری ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه بۆچی شه‌ربه‌تی فرێش هیچ سوودێكی بۆ مرۆڤ نییه.
ئه‌لێكسانده‌ر میاسنیكۆڤ، پزیشكی روسی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا روونیكردووه‌ته‌وه كه له‌كاتی خواردنی میوه‌ی ته‌واو وه‌ك خودی میوه‌كه خۆی، جه‌سته‌ی مرۆڤ ڤیتامینی پێویست و به‌سوود وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له‌كاتی گۆڕینی میوه به شه‌ربه‌تی فرێش له‌ش سوودیان لێ نابینێت، بۆیه ده‌بێت خودی میوه‌كه بخورێت نه‌ك شه‌ربه‌ته‌كه‌ی.
به روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و پزیشكه، ریشاڵه خۆراكییه‌كان له خودی میوه‌دا وه‌ك دابه‌شكه‌رێك وان بۆ دابه‌شكردنی پێكهاته به‌سووده‌كانی میوه‌كه، پزیشكه‌كه به نموونه ده‌ڵێت وه‌ك چۆن له‌كاتی ده‌رزی لێداندا ده‌رزییه‌كه له شوێنێكی گونجاو ده‌درێت، به‌وجۆره‌ش ریشاڵه خوراكییه‌كانی ناو میوه به باشی پێكهاته‌كانی دابه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌ڵام كه میوه بكرێت به شه‌ربه‌ت، ریشاڵه‌كان نامێنن و جه‌سته به‌خێرایی میوه‌كه هه‌ڵده‌مژێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی دابه‌شكه‌ری سووده‌كان كه ریشاڵه‌كانن، هیچ سوودێكی بۆ له‌ش نابێت.
PM:11:17:15/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 8404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت