چەند پەرستارێک ئاویان بە نرخی ڤاکسین لە خەڵکی داوە
وێستگەنیوز-
دەسەڵاتدارانی هیندستان کۆمەڵێک پەرستاریان دەستگیرکرد و رایانگەیاند، زیاتر لە 2500 کەس بەنرخی ڤاکسین ئاوی دەریایان لێدراوە، هەربۆیە 14 کەسیان بە تۆمەتی کوشتن و هەوڵدان بۆ کوشتنی خەڵکی دەستگیرکردووە.
ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە 12 بنکەی گەورەی تەندروستی لە شاری مۆمبای هیندستان خەڵکی لە خشتە براوە و ئاویان بە نرخی ڤاکسین لێدراوە، ئەوەش وایکردوە خەڵکی متمانەی بە کارمەندانی سەرجەم بنکەکانی دیکەی تەندروستی لە مۆمبای نەمێنێت.
فیشاڵ تاکوری بەڕێوەبەری پۆلیسی مۆمبای لەسەر ئەو بابەتە ئاماژەی بەوەکردوە، "لەناو ئەو دەستگیرکراونەدا پزیشک و کارمەندی تەندروستی هەیە، ئاوی سوێری دەریایان کردوەتە نێو سرنجەوە و لە خەڵکی شارەکەیان داوە، لەبەرئەوە ڕوبەڕوی یاسا و لێکۆڵینەوە دەکرێنەوە".
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هیندستان وەک بیری کۆرۆنا ناوزەد کرا، لەبەرئەوەی بڵاوبونەوەی خێرای پەتاکە تەنگی بە خەڵکی ئەو وڵاتە هەڵچنی و ژیانی لەوڵاتدا ئیفلیج کرد.
PM:11:52:08/07/2021
ئهم بابهته 3264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت