هه‌وڵى دورخستنه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایى عیراق ده‌درێت


وێستگه‌ نیوز-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، کار لەسەر بانگهێشتکردنی دەکەین بۆ ئەوەی لە پۆستەکەی دووریبخەینەوە.

سامر زیبان، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەکەوێتە سەر شانی وەزیری دارایی و ئابوری، چونکە هەر ئەو خاوەن بڕیارە و لە ئێستادا پەڕلەمان کار بۆ بانگهێشتکردنی دەکات بۆ ئەوەی دوور بخرێتەوە لە پۆستەکەی.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پرسی نرخی دراوەکان لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بەمەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی گومانی لەسەر و هیچ روونییەکی پێوە دیار نییه.

سامر زیبان وتیشی، پەرلەمانی عێراق تا ئێستا وەرەقەی سپی وەزیری دارایی پێنەگەیشتووه کە تایبەت بووە بە پرسی چاکسازی ئابوری و دارایی وڵات .

 لە ناوەڕاستی مانگی 12ى ساڵی رابردوودا دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی رایگەیاندرا و نرخی یەک دۆلار بە هەزار و 450 دینار لە وەزارەتی دارایی و بە 1460 دینار لە بانکەکان و بە 1470 دینار بۆ هاوڵاتیان جێگیر کرا.


PM:05:05:24/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت