تەندروستی عیراق: 31 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
وێستگە نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون،گیان لەدەستدان و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 6 هه‌زار و 93 كه‌سی دیكه توشی كۆرۆنا بوون.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 31 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 هه‌زار و 30 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له كۆرۆنا راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی كۆرۆنا بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 311 هه‌زار و 93 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 16 هه‌زار و 999 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 217 هه‌زار و 982 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.
PM:04:41:24/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 1932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت