عیراق پەنابەرەكانی وەرناگرێتەوە

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگە نیوز -

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یرانی 2021، ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، بەغدا گەڕاندنەوەی پەنابەرانی عیراق بۆ ناوچەکانی خۆیان بەشێوەی زۆرەملێی لە وڵاتانی دەرەوە رەتدەکاتەوە بەتایبەت ئەوانەی داوای مانەوەیان لەو وڵاتانە رەتدەکرێتەوە.



ئه‌م وتانەی ناوبراو لە کۆبونەوەیه‌كیدا هات لەگەڵ شاندێکی بەرپرسانی کۆچ و کۆچبەرانی ئەمریکا لەواشنتن، ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرییان لە ئەمریکا کردوە و لە ئێستادا لە وڵاتانی تورکیا و ئوردن دەژین، بەشێکیان ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە لەو وڵاتانە دەژین و دۆسییەکانیان دواخراوە.

لە لایەكی ترەوە بەرپرسانی ئەمریكا بە وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراقیان راگەیاندووە، لەمەودوا پەنابەرانی عیراق لەلایەن ئیدارەی ئەمریكاوە مامەڵەیەكی تایبەتییان لەگەڵدا دەكرێت پەیوەست بە وەڵامدانەوەی داواكانیان.


PM:01:48:24/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت