نوێترین لێدوانی حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌ت مووچه خۆران دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان وه‌ك به‌ڵێنیان داوه هه‌موو 30 رۆژ جارێك پابه‌ندن به دابه‌شكردنی مووچه‌وه، ده‌شڵێت، "چاوه‌ڕوانی هاتنی پاره‌كه‌ی به‌غداین".
جوتیار عادل، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ میدیاكانی نزیك له پارتی رایگه‌یاند: "دیاره هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و پرسه‌یان په‌یوه‌ست كردووه به بابه‌تی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
وتیشی: "تا ئه‌م ساته، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی درووستكراوه له نێوان دیوانی چاودێری هه‌رێم و ئیتیحادی، به‌رده‌وامن له كاری خۆیان و سه‌ردانی چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنوورییان كردووه و زانیارییه‌كانیان له‌به‌رده‌سته، هیوا خوازین له حكومه‌تی عیراق، ئه‌و شایسته كه‌مه‌ی دیاری كراوه ره‌وانه‌ی بكه‌ن".
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی باسكرد: "بێگومان وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو سیناریۆكانمان له‌به‌ر چاو گرتووه. ماوه‌یه‌كه كارمان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی هه‌رێم كردووه. ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌مان له باره‌ی داهات و خه‌رجییه‌وه كردووه. به‌رده‌وامین له‌سه‌ر كاری خۆمان، چه‌ندین كۆبوونه‌وه له باره‌ی ره‌شنووسی بودجه‌ی هه‌رێم كراوه. ئێمه ناتوانین سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كان دابین بكه‌ین، چونكه داهاتمان له خه‌رجیمان كه‌متره. كورتهێنانمان هه‌یه".
سه‌باره‌ت به ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێم، جوتیار عادل وتی: "شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، مافی خۆمانه، كه‌س خێرمان پێ ناكات. چاوه‌ڕێین به‌غدا ده‌قی یاسای بودجه‌ی عیراق جێبه‌جێ بكات".
له باره‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌وه، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، "خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌ت مووچه خۆران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنمان داوه، 30 رۆژ جارێك پابه‌ندین به دابه‌شكردنی مووچه‌وه".
جوتیار عادل، ره‌تیكرده‌وه بڕیاری پێشوه‌خته له باره‌ی نیازی به‌غدا بدرێت له به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌ك شایسته‌ی دارایی هه‌رێم بڕیاری له باره‌وه درابوو و له‌و باره‌یه‌وه وتی: "با بڕیاری پێشوه‌خته نه‌ده‌ین و بڵێین به‌غدا پابه‌ند نییه، تا ئێستا پرۆسه‌كه به باشی ده‌ڕوات. ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم پێمان وایه، ئه‌و رێككه‌وتنه سوودی بۆ هه‌ردوولامان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئێمه ئاماده‌باشیمان پیشانداوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه".
ئه‌وه‌شی وت: "له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌و داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌ی هه‌مانه ده‌خرێته ژێر لێكۆڵینه‌وه. ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندیمان هه‌یه به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆران و خه‌ڵكی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بتواین ئه‌و داهاته له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان خه‌رج بكه‌ین. هیوادارین بتوانین، به پێی ئه‌و داهاته‌ی له داهاتوودا دێته ده‌ستمان له نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كان، كورتهێنان پڕ بكه‌ینه‌وه".
AM:08:50:24/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 36812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت