لە مانگی پێنج عێراق نزیکەی شەش ملیار دۆلاری دەستکەوتووە


وێستگە نیوز-

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری بڕی فرۆشراوی نەوت و داهاتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بڕی داهاتی نەوت نزیکەی شەش ملیار دۆلار بووە.


بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، ھەناردەی نەوتی خاو لە تەواوی کێڵگەکانی وڵاتدا بۆ مانگی ئایار(5) گەیشتووەتە 89 ملیۆن و 881 ھەزار و268 بەرمیل نەوت، بە داھاتی پێنج ملیار و 917 ھەزار و 932 دۆلار.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، مانگی ئایاری ئەمساڵ لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە سێ ملیۆن و 60 ھەزار و 913 بەرمیل نەوت ھەناردەی بەندەری جەیھان کراوە لە تورکیا.

بەگوێرەی وەزارەتی نەوتی عێراق، نەوتی خاوی لەو مانگەدا ھەر بەرمیلێکی بە 65.842 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.



PM:08:10:23/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت