حکومەتی عیراق قەرزی نیشتەجێبوون دەداته‌ هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران


وێستگه‌ نیوز ـ
حکومەتی عیراق بڕیاری داوە قەرز بداتە هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانكی ناوه‌ندی ملیارێك و 800 ملیۆن دیناری ته‌رخان كردووه‌.


ئێوارەی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 22ی حوزەیرانی 2021، دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، حه‌سه‌ن نازم، وتەبێژی حکومەتی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و ئاشکرای کرد حکومەت قەرزی نیشتەجێبوون دەداتە هاووڵاتیان.
 
نازم حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد: حکومەتی عیراق دەیەوێت گرنگی بە دۆسیەی نیشتەجێبوون بدات و وتی: "ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك هه‌یه بۆ‌ پێدانی قه‌رز بۆ كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، بانکی ناوەندی یەک ترلیۆن و 800 ملیار دیناری بۆ سندوقی خانووبەرە و نیشتەجێبوون دابینکردووە".
 
بە وتەی وتەبێژی حکومەتی عیراق قەرزەکە بێسوود دەبێت بە رێژەی سفر، ماوەی دانەوەی قەرزەکەش 20 ساڵە.
 


AM:11:13:23/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 30084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت