ئەندامێکی لیژنەی دارایی: لە عێراق پلانێك هەیه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنى نرخى دۆلار

‌دیمەنێک لە دراوی ئەمریکی و عێراقی

وێستگە نیوز-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە 22ی حوزەیرانی 2021. ڕایگه‌یاند،"پلانێك هەیه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنى نرخى دۆلارو كه‌مكردنه‌وه‌ى فرۆشتنى له‌ بازاڕی دراوەکان".


فەیسەل عیساوی، ئەندامی لیژنەى دارایی بە میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگەیاند، " بڕیارە لیژنه‌ى دارایى لە په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بانکی ناوەندیی بۆ تاوتوێكردنى گرنگترین پرسه‌ داراییه‌كان".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "بانكى ناوه‌ندى پلانی هەیە کۆنتڕۆڵی نرخی ئاڵۆگۆڕی دینار بەرانبەر بە دۆلار بکات، بەمەبەستی  قەڵاچۆکردنی هەلی قۆستنەوەی بازاڕی دراوەکان لەلایەن چەند کەسێکی هەلپەرستەوە، بڕیارە لەماوەی داهاتوودا بڕی دۆلاری خراوەڕوو کەم بکرێتەوە، لەڕێگەی چالاککردنی کەرتی تایبەت و پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنەران و پێدانی قەرزی ئاسان، بانکی ناوەندیی دەیەوێت لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کەم بکاتەوە.
 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسى له‌وه‌شكرد، "ئاسەوارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هێشتا لەسەرەتادایە، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەکان هاوکاری بانکی ناوەندیی بکەن بۆ سەرخستنی پلانەکەی و هەندێک لایەن دەیانەوێت شکست بەپلانەکانی بانکی ناوەندی بهێنن و حکومەت دوچاری شەرمەزاریی بکەنەوە،نرخی ئاڵۆگۆڕی دۆلار، تائێستا لەژێر کۆنترۆڵی بانکی ناوەندیدایە، پلان هەیە لەماوەی داهاتوودا گۆژمەکانی دۆلار لە بازاڕی دۆلاردا سنوردار بکرێت".


PM:09:15:22/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت