وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هێزەکانی پشتیوانی دووی یەکەی 70 گەڕایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە


وێستگه‌ نیوز-
سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزەکانی پشتیوانی دووی یەکەی70 گەڕایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، هاوكات  فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی 70 ی پێشمەرگە داواى ئاراستەی  شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە کردووە کە هێزەکانی پشتیوانی دووی یەکەی حەفتا، بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. 

میران بەکر، سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە له‌ نوسراوێكدا رایگه‌یاند، هێزەکانی پشتیوانی دووی یەکەی 70 گەڕایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە لەنامەیەکی رەسمیدا، فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی 70 ی پێشمەرگە ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە کراوە، تیایدا ئامادەیی فەرماندەیەکە بۆ وەزیری پێشمەرگە دەربڕاوه، کە هێزەکانی پشتیوانی دووی یەکەی حەفتا، بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، پەیوەست بەو پرسە وەزیری پێشمەرگە، ستایشی بڕیاری گەڕانەوەی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی (یەک و دوو)ی یەکەکانی حەفتاو هەشتا دەکات و، لە چەقی بەرپرسیاریەتی نیشتمانیی و نەتەوەیانەش، بۆ دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی سەربازیانەی سەردەمی داوا دەکات، لەهەنگاوەکانی دادێت سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆببنەوە. 


PM:06:48:21/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 5724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو