لە زاخۆ پیاوێک کەوتە ناو مەنجەڵێک سووپى مریشك و گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز-
لەناو چێشتخانەی هۆڵی هیزل شای زاخۆ پیاوێک کەوتە ناو مەنجەڵێک سووپی مریشکەوە و دوای پێنج رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بەهۆی سەختیی سووتاوییەکەی لە نەخۆشخانەی دهۆک گیانی لەدەستدا.
ئهمڕۆ دووشهممه 21ى حوزهیرانى 2021، لەناو چێشتخانەی هۆڵی هیزل شای زاخۆ پیاوێک کە پیشەکەی چێشتلێنەر بووە، کەوتە نێو مەنجەڵێک سووپی مریشکەوە و دوای پێنج رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بەهۆی سەختیی سووتاوییەکەی لە نەخۆشخانەی سووتاویی دهۆک گیانی لەدەستدا.
بهپێى وتهى كهسه نزیكهكانى، عیسا محەممەد تەمەنی 25 ساڵ ، باوکی سێ منداڵە و خەریکی ئامادەکردنی خواردنی ئێوارە بووە بۆ میوانانی بووک و زاوا لەناو هۆڵەکە.
ههروهها لە چێشتخانەی هۆڵی هیزل، هەڵخلیسکاوە و کەوتووەتە ناو مەنجەڵێک سووپی مریشک، بەو هۆیهشەوە گیانی لەدەستداوە".
رووداوەکە رۆژی 16ی حوزەیران روویداوە، رێژەی سووتاوییەکەی 67% بووە و بەهۆی کاریگەریی لەسەر جەستەی گیانی لەدەستداوە.
بهپێى وتهى كهسوكارهكهى، عیسا ماوەی هەشت ساڵ بووە کاری چێشتلێنەریی دەکرد لە شایی، پرسە و مەراسیمەکانی زاخۆدا، ماوەی دوو ساڵە لەو هۆڵەدا بە رۆژانەی 25000 دینار کاری دەکرد".
هاوكات عیسا دوو كچ و كوڕێکی هەیە، کە كوڕهكهى تهمهنی شهش مانگە.
PM:04:46:21/06/2021
ئهم بابهته 14768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت