پارتی هاوپه‌یمانی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌رمینیای برده‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
پارتی هاوپه‌یمانی مه‌ده‌نی، به سه‌رۆكایه‌تی نیكۆڵ پاشینیان، به به‌ده‌ستهێنانی سه‌دا 54ی دەنگەكان، توانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌رمینیا به‌رێته‌وه.
دوێنێ یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەرمینیا بەڕێوەچوو، پارتی هاوپەیمانی مەدەنی، بەسەرۆکایەتی نیکۆڵ پاشینیان توانیویەتی نزیکەی 54%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و ببێتە براوەی هەڵبژاردنەکە.
ھەرچەندە ساڵی رابردوو ئازەربایجان هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆسەر ناوچەی قەرەباخ دەستپێکرد، دوای چارەگە سەدەیەک بەشێکی زۆری ئەو ناوچەیەی لەدەست ئەرمینیا دەرهێنا و سەدان سەربازی ئەرمینیاش لەو شەرەدا کوژران، بەڵام سەرەڕای شكستەكانی پارتەكەی نیكۆڵ توانی دووبارە سەركەوتن لە ھەڵبژاردنەكاندا بە دەست بێنێت.
لە لایەكی دیكەوە هاوپەیمانێتی ئەرمینیا بە سەرۆکایەتیی رۆبەرت کۆچەرییان کە 21٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو ناڕازین لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان، رایانگەیاندووە: "چەندین بەڵگە لەبەردەستن لە بارەی بوونی ئەنجامدانی ساختەکاری لە وێستگەکانی دەنگدان، بۆیە تا لێکۆڵینەوە لەو بەڵگانە نەکرێت ئەنجامەکان رەتدەکەینەوە".
جێی ئاماژەیە لە کۆی نزیکەی 2.6 ملیۆن ئەرمەنی کە مافی دەنگدانی هەبووە، زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار کەس بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە كردووە.
AM:10:06:21/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت