ئاسیاسێڵ دوو خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا
وێستگه نیوز-
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بەهۆی بەشداریکردن لە کاری مرۆڤ دۆستانە لە عێراقدا و خزمەتگوزاری دیجیتاڵیەوە، بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەك دوو خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی "International Finance Awards" بەدەستهێنا، هاوکات، خەڵاتی باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە رووی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵاتیەوە لە ئەنجامی کاری مرۆڤ دۆستی و هەوڵی خێرخوازیی لە وڵاتدا بەدەستهێنا.
لە راگەیاندراوێکدا ئاسیاسێڵ بڵاویکردووەتەوە، "بەردەوامە لە جێبەجێکردنی چەندین دەستپێشخەری و پرۆژەی داهێنەرانە بەمەبەستی پشتگیریکردنی گەنجان، سورە لەسەر بەرپرسیاریەتی خۆی و دەیەوێت ببێتە داکۆکیکاری پێشەنگ لە روانگەی کۆمەڵایەتی و کلتوری و ژینگەییەوە."
چرا حسێن، بەڕێوەبەری کۆمێرشیاڵ لە ئاسیاسێڵ رایگەیاند، "ئێمە شانازی دەکەین بەوەی کە ئاسیاسێڵ ئەوە سێ ساڵە لەسەریەك ئەم خەڵاتە بەناوبانگانە دەباتەوە، ئەمە نیشانەی هەوڵی گەورە و کاری جددی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە. هەمیشە خۆمان تەرخانکردووە لە پێناو ئەوەی ئەم وڵاتە بکەینە ماڵێكی باشتر بۆ خەڵکەکەمان''.
ئهوهشى خستهڕوو، بەبەردەوامی هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری نوێ و داهێنەرانە دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن ژێرخانێکی بەهێزی تۆڕەکانیان هەبێت بەجۆرێك هەموو خەڵکی بەئاسانی پێی بگات.
جهختیشدهكاتهوه، کاتێك کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دان بە کۆمپانیاکەیان دەنێن ئەرکەکانیان قورستردەبێت و هانیان دەدات بەردەوام بن لە کارکردن بەئامانجی بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی گەشەسەندوو.
PM:06:19:20/06/2021
ئهم بابهته 6896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت