ئه‌و كه‌سانه‌ی خاشاك كۆده‌كه‌نه‌وه مووچه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆڵ و خاشاك كۆده‌كه‌نه‌وه مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیان پێده‌درێت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیان پێكهێناوه.
سالم ته‌كلیف، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری مه‌یدانی له‌وه‌زاره‌تی كار‌و و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن ملیۆنێك و 350 هه‌زار كه‌س ده‌بن، له ئێستاشدا لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه بۆ سه‌ردانیكردنی شوێنی خۆڵ و خاشاكی پارێزگای دیاله و ناونوسكردنی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكیان له‌ئه‌ستۆیه تا موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیان پێبدرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 70 خێزان كه له‌شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك بون تۆماركراون بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیان پێبدرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ژماره‌كه كراوه‌یه بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك له‌خۆبگرێت و لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی كاریش، ته‌نیا به‌دواداچون بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه له‌سه‌ر پارێزگای دیاله ناكه‌ن، به‌ڵكو پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ركوك، نهینهواو پارێزگاكانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه و سه‌ردانی سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك ده‌كه‌ن.
PM:04:18:20/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 14172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت