بە 17 ملیۆن دەنگ ئیبراهیم رەئیسی بوویە سەرۆکی ئێران

‌ئیبراهیم رەئیسی، بەربژێری نەرتیخوازەکان براوەی هەڵبژاردن بوو و دەبێتە سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران

وێستگە نیوز-

دوای کەمتر لە رۆژێک لە کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران، ئەنجامەکان راگەیێندران و ئیبراهیم رەئیسی، بەربژێری نەرتیخوازەکان براوەی هەڵبژاردن بوو و دەبێتە سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران.

 
بەپێی ئەو ئامارانەی عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بڵاوکردەوە، لە کۆی 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 دەنگدەر، 28 ملیۆن و 933 هەزار و 4 کەس دەنگیان داوە. رێژەی بەشداریکردن 48.8٪.
 
بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی 17 ملیۆن و 926 هەزار و 345 دەنگی بەدەستهێناوە، دوای ئەو موحسین رەزایی، بەربژێریكی دیکەی نەریتخواز بە 3 ملیۆن و 412 هەزار و 712 دەنگ بووە دووەم لە هەڵبژاردنەکان.
 
عەبدولناسر هیممەتی، سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی ئێران و تاکە بەربژێری ریفۆرمخوازەکان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و  2 ملیۆن و 427 هەزار و 201 دەنگی پێدرا. دوای ئەویش قازی زادە دێت کە 999 هەزار و 718 دەنگی بەدەستهێناوە.
 
رێژەی بەشداریکردنی خەڵک لە هەڵبژاردن لاواز بوو، بەپێی خشتەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئێران لە کۆی 7 ملیۆن و 165 هەزار کەس لە ژمارەی دەنگدەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان 3 ملیۆن و 43 هەزار و 200 کەس دەنگیان داوە کە دەکاتە 42.47٪.
 
بەکۆی گشتیی 3 ملیۆن و 726 هەزار و 870 دەنگی پووچەڵ خراوەتە سندووقەکانی دەنگدان.


PM:05:13:19/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو