ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستەوە بۆ بەرەنگارییەکانی چین و رووسیا

‌هێزێکی ئەمریکی لەئەرکی سەربازیدا

وێستگە نیوز-

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە کە ئەمریکا، بڕیارداوە ژمارەی سیستمەکانی دژەمووشەکی پاتریۆت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کەم بکاتەوە و لەبەرامبەردا زیاتر جەخت لەسەر بەرەنگارییەکانی چین و رووسیا بکاتەوە.


رۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە کە ئەمریکا لەچوارچێوەی بڕیارەکەدا، ھەشت سیستەمی دژەمووشەکی لە عێراق، کوێت، ئوردن و سعوودیە دەکشێنێتەوە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ھەروەھا بڵاویکردووەتەوە کە هەر لەچوارچێوەی بڕیارەکەدا، ئەمریکا ھەوڵدەدات بوونی سەربازیی خۆی لە ناوچەکە رێکبخاتەوە و زیاتر جەخت لەسەر بەرەنگارییەکانی چین و رووسیا بکاتەوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت رۆژی دووشەمەی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن دوای لووتکەی ناتۆ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی پەیمانی ناتۆ بە ئامانجی پتەوترکردنی ھاریکارییەکانی بەرگریی دژبە بەرەنگارییەکانی رووسیا و چین.


PM:02:21:19/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو