سهدا 50ی مووچهی ئهم توێژه كهمدهكرێتهوه
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ھەرێمی کوردستان
رایگەیاند، مووچەی پلە باڵاکان ھەموار کراوەتەوە و بۆ 50% کەم کراوەتەوە،
بۆیە پێویستە خۆیانی لەگەڵ رابێنن، چونکە ئەوە بڕیارە و لە چوارچێوەی یاسای
چاکسازی دراوە.
حاکم
ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی
راگهیاند: فۆڕم بەسەر پلە باڵاکاندا دابەش کراوە بۆ ھەموارکردنەوەی
مووچەیان و پێویستە ئەوانیش خۆیان لەگەڵ یاسای چاکسازی بگونجێنن و
مووچەکەشیان ھەموار دەکرێتەوە کە خانەنشین دەبن، چونکە پێشتر 80%ی مووچەیان
پێ دەدرا، بەڵام ئێستا بۆ 50% کەم کراوەتەوە، کە لە چوارچێوەی یاسای
چاکسایدا ئەوە جێگیر کراوە و بەو شێوەیەش بەردەوام دەبێت.
وتیشی:
"ئەوەی پلە باڵاکانیش ھەمووی 50%ی مووچەیان پێ نادرێت، چونکە بەپێی خزمەت و
بڕوانامە و تەمەن دەبێت و ئەوەی خزمەتی لە ھەمووی زۆرتر بێت، ئەوکات
مووچەی 50%ی پێ دەدرێت، ئەگەر نا مووچەکەی لە 50%یش کەمتر دەبێت، چونکە
چەند مەرجێک دیاری کراون و پێویستە ئەو مەرجانەیان تێدا بێت، ئەگەر نا
ناتوانن 50%یش وەرگرن".
AM:11:55:19/06/2021
ئهم بابهته 27084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت