بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ئیبراهیم رەئیسی لە پێشە

‌ئیبراهیم رەئیسی

وێستگه‌ نیوز ـ
پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و شارەوانییەکان لە ئێران بەردەوامە و میدیاکانی ئێرانیش باس لە سەرکەوتنی ئیبراهیم رەئیسی دەکەن.



بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ لە ئێرانەوە، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و شارەوانییەکان لە ئێران بەردەوامە و لە کۆی جیاکردنەوەی دەنگی 26 ملیۆن دەنگدەر، 16 ملیۆن لە بەرژەوەندی ئیبراهیم رەئیسی کاندیدی بناژۆخوازەکانە.

لەلای خۆشییەوە رەئیسی، داوای لە لایەنگرانی کرد، پەلە نەکەن و پێش راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان نەکەون.

دوێنێ هه‌ینی 18ی حوزه‌یرانی 2021، پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران و شارەوانییەکان بەڕێوەچوو. بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا بکرێت.

ئیبراهیم رەئیسی، 1960 لە مەشهەد لە دایکبووە و دوو کچی هەیە. ساڵی 1985 بووەتە جێگری داواکاری گشتی تاران. ساڵی 1989 تا 1994 بووەتە سەرۆکی داواکاری گشتی ئێران لە تاران. 1994 تا 2004 بووەتە سەرۆکی دەزگای پشکنین و چاودرێری گشتی. ساڵی 2007 بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایان. 2004 تا 2014 بووەتە جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران. ساڵی2014 تا 2016 بووەتە داواکاری گشتی ئێران، ساڵی 2017 خۆی کاندید کرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران. ساڵی 2019 بووەتە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران.


AM:09:16:19/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت