ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکدا 15 کەس لە بالکۆنێکەوە دەکەونە خوارەوە



وێستگەنیوز-

لە ئاهەنگێکی یادی لەدایکبووندا، خاوەن ماڵێک زیاتر لە 30 کەس بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی خۆشترین کاتەکانیان بەسەربەرن، بەڵام لەناکاو دووچاری ڕووداوێک دەبن و 15 کەسیان دەکەوێتە سەر ڕۆخی دەریایەک.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، ئەو ڕوداوە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی نزیک دەریایەک بوە لە شاری مالیبۆی سەر بە ویلایەتەی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا، 15 کەس لە بانگهێشتکراوەکان دێنە سەر بالکۆنی ئەو باڵەخانەیە و لە دیمەنی دەریا دەڕوانن، بەڵام بەو پێیەی سەقفی بالکۆنەکە دروستکراوی تەختەیە، توانای بەرگری نامێنێت و دەستبەجێ دادەڕمێت.

دوای رووداوەکەش دەستبەجێ تیمەکانی فریاگوزاری دەچن بەهانای بریندارەکانەوە و دەیانگەیەننە نەخۆشخانە.



PM:11:53:17/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت