مەلا هەڵۆ: ژنێکی سەرمایەدار داوای هاوسەرگیری میسیاری لێکردووم

‌هەڵۆ حەمەڕەشید مامۆستای ئاینی ناسراو بە (مەلا هەڵۆ)


وێستگەنیوز-

هەڵۆ حەمەڕەشید مامۆستای ئاینی ناسراو بە (مەلا هەڵۆ) رایگەیاند، لە کاتی ئەنجامدانی عەمرەدا ژنێکی سەرمایەدار داوای هاوسەرگیری میسیاری لێکردووە بۆ ماوەی 10 رۆژ، بەڵام ئەو رەتیکردوەتەوە چونکە لە "لەئیسلامدا جگە لەو هاوسەرگیرییە ئاساییەی کە شەرع رێگەی پێداوە هەموو جۆرە هاوسەرگیرییەک قەدەغەیە."

هەڵۆ حەمەڕەشید مامۆستای ئاینی بۆ کەناڵی ئێن ئاڕ تیدا باسی لەوەشکردوە، "هاوسەرگیری میسیار مەرجەکانی هاوسەرگیری ئاسایی تێدایە و دروستە، بەڵام مەقاسیدەکانی نادروستە و ئەو هاوسەرگیریە دەرگای خراپە دەکاتەوە، چونکە پیاوان ژنان دەگۆڕنەوە و ژنانیش پیاوان دەگۆڕنەوە"

ئەوەشی خستووەتەڕو، کە لە کاتی ئەنجامدانی عەمرەدا بووە و ژنێکی سەرمایەدار داوای ئەنجامدانی هاوسەرگیری میسیاری لێکردووە بۆ ئەو 10 رۆژەی کە لە عەمرە بوون، لەم هاوسەرگیرییەشدا منداڵ خستنەوە و پەروەردەی تێدا نییە و تەنها بۆ ئەو کاتانەیە کە پیاو و ژنەکە بیانەوێت بەیەکەوە بن، دەشڵێت، "ئافرەت هەیە وتوویەتی پێنج منداڵم لەباربردووە لەو ماوەیەی کە هاوسەرگیری میسیارم کردووە".

هاوسەرگیری میسیار، لە یەسیری زمانی عەرەبییەوە هاتووە و بریتییە لەو هاوسەرگیرییەی پیاو و ژنێک رێکدەکەون لە ماوەیەکی دیاریکراودا پێکەوە بن و هاوسەرگیرییەکی کاتییە.


AM:10:57:15/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 11388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو