بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار چهندین ملیار دۆلار دهخاته بازاڕهوه
وێستگه نیوز-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدهگهیهنێت، بانکی ناوەندی عێراق لە هەنگاوێکی دیکەدا بڕی سێ ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی نرخی نەوت و دۆلار بەرزبووەتەوە لە عێراقدا، بانکی ناوەندی ئەو هەنگاوەی ناوە بۆ دابەزاندن و جێگرکردنی نرخی دۆلار و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی و خۆراك.
ئهوهشى خستهڕوو، بانکی ناوەندی رۆژانە لە زیادکردنی ئاشکرادا، بڕی 200 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت.
لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق نرخی 100 دۆلاری لە نزیکەی 120 هەزار دینارەوە بۆ نزیکەی 145 هەزار دینار بەرزکردەوە و ئەوەش کاریگەری کردە سەر کار و داهاتی هاوڵاتیان و کاردانەوەی جیاوازی بە دوای خۆیدا هێنا.
لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
PM:05:32:13/06/2021
ئهم بابهته 2680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت