سەرۆکی هەرێمی کودستان سەردانی ئیمارات دەکات

‌سەردانێکی پێشووتری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات

وێستگەنیوز-

لەسەر بانگهێشتی فەرمی محەمەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی، سبەی شەممە  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کودستان سەردانی وڵاتی ئیمارات دەکات.

سبەی شەممە 12-6-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی شێخ محەممەد بن زائید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی دەچێتە وڵاتی ئیمارات و لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئیمارات کۆدەبێتەوە.

رۆژی 3-ی ئایاری ئەمساڵ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاری، كونسوڵى گشتیی ئیمارات لەهەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.
 
لەدیدارەکەدا كونسوڵى ئیمارات سڵاوی سه‌رۆک و سه‌رۆكوه‌زیران و جێنشینی ئه‌بو زه‌بیی به‌ نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاند و بانگهێشتنامه‌يه‌كى شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌هيان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌كداره‌كانی، بۆ سه‌ردانى ئيمارات، راده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردوە كه‌ تيايدا خواستى ئيماراتى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كردوەتەوە.

هەر ئەو کات نێچیرڤان بارزانی داوەتەکەی قبوڵکرد، بەڵام لە بەر پەتای کۆرۆنا هەندێ دوایخست، ئێستا تیمێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و پرۆتۆکۆل لە ئیماراتن بۆ ئامادەکاریی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی. لە ماوەی دوو ساڵدا ئەمە دوەمجارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەچێتە ئیمارات.


AM:08:48:11/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت