وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەگاتە عێراق

‌ دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا

وێستگە نیوز-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند، سبەی سێشەممە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دۆمینیک راب بە سەردانێکی فەرمی یەک رۆژە دەگاتە عێراق.

ئەحمەد سەحاف راشیگەیاند، دۆمینیک راب لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، فوئاد حوسێن، هاوکات لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح و سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی کۆدەبێتەوە.


PM:05:55:07/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت