ئیندۆنیسیا ئەنجامدانی فەریزەی حەجی هەڵوەشاندەوە
وێستگه نیوز-
وەزارەتی کاروباری ئایینی ئیندۆنیسیا رایدهگهیهنێت، لەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدانی فەریزەی حەجی هەڵوەشاندەوە.
یاقوت خەلیل قوماس، وەزیری کاروباری ئایینی ئیندۆنیسیا لەلێداوانیکى رۆژنامهوانیدا رایگەیاندووە، سعودیە گەشتەکانی فەریزەی حەجی راگرتووە، ئاماژەی بەوەشداوە، نەك تەنیا ئیندۆنیسیا بەڵکو تەواوی وڵاتان بانگهێشتنامە پێنەگەیشتووە و پشکیان بۆ دیارینەکراوە و ئەوانەشی پارەی رسوماتی حەجیان داوە، ساڵی داهاتوو گەشتەکە ئەنجام دەدەن.
ههروهها، ئاژانسی هەواڵی سعودیە لەم هەفتەیەدا لیستی 11 وڵاتی بڵاوکردووەتەوە کە قەدەغەی گەشت نایانگرێتەوە، بەڵام گەشتی حەج بە پابەندبوون بە رێکارە تەندروستیەکان ئەنجامدەدەرێت.
پێشتر سعودیە بڕیاریدابوو 60 هەزار کەس ئەمساڵ فەریزەی حەج ئەنجامبدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا چەند وڵاتێكی دیارینەکردووە بۆ ئەنجامدانی فەریزەکە.
بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەنجامدانی فەریزەی حەج راگیراوە.
PM:05:50:03/06/2021
ئهم بابهته 4336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت