وه‌زیری په‌روه‌رده‌ وادەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی خوێندنی ئاشکرا کرد

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی ئاشکرا کرد و رایگه‌یاند، له‌ 16ی ئه‌م مانگه‌ خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە زاخۆ  رایگه‌یاند: "بڕیارە لە 16ی ئایاری 2021، پرۆسەی خوێندن دەست پێبکەینەوە، لەو بڕوایەدام یەکەم رۆژی وەرزی هاوین کۆتا رۆژی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بێت، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها تاقیکردنەوەکانە لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی".

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند: "بڕیاری دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە گرتنەبەری رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پەسه‌ند کراوە".

ئاماژەی بەوەشدا: "هەوڵمانداوە بۆ دابینکردنی ئامێری فێنکەرەوە بۆ قوتابخانەکان و بەردەوامین، بەڵام پرۆسەی خوێندن ماوەیەکی کەم لە وەرزی گەرما دەمێنێتەوە".

سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، ئالان حەمە سەعید وتی: "ئەوەی پێمان کرابێت لە ماوەی رابردوو هەوڵمانداوە بیگەیەنین، هەرچەندە دۆخەکە بێ کەموكوڕی نابێت، بەڵام سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لای ئێمە گرنگتر بووە.

وتیشی: "لە ئەنجومەنی وەزارەت گفتوگۆی جددیمان کردووە، ئەگەر کۆرۆنا رێگە بدات بۆ ساڵی ئایندە چۆن بتوانین قەرەبووی قوتابیان بکەینەوە و تواناکانیان بنیات بنێنەوە".


AM:11:44:09/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 8188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو