ژمارەیەک تەقینەوە لەئه‌فغانستان روویاندا و 25 کەس كوژران
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شه‌ممه ژمارەیەک تەقینەوە لەڕۆژئاوای كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویاندا و بەهۆیەوە 25 كه‌س كوژران و 52 كه‌سیش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان راگەیەنراوێکی لەبارەی تەقینەوەکان بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوەکردوە، لەرۆژئاوای كابولی پایته‌خت و لەنزیک قوتابخانەیەک، ئۆتۆمبیلێك ته‌قیوه‌ته‌وه و دواتریش دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌هه‌مان شوێن رویانداوه.
ئەوەش هاتووە، ته‌قینه‌وه‌کە لەرێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووە و زۆرینەی قوربانییەکانیش پێکهاتوون لە خوێندکاری خوێندنگاکە.
تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌فغانستان رانه‌گه‌یاندووه.
PM:11:51:08/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت