لایەنگرانی سەربەخۆیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سکۆتلەندایان بردەوە

‌پەرلەمانی سکۆتلەندا

وێستگەنیوز-

پارتی نەتەوەی سکۆتلەندا و هاوپەیمانەکانی کە لایەنگری سەربەخۆیی هەرێمی سکۆتلەندان لە بریتانیا لەهەڵبژاردنەکەی هەفتەی رابردوو توانیان زۆرینەی کورسییەکان بەدەستبهێنن، ئەوەش وادەکات هاوپەیمانیەکە بیر لە دووبارە ئەنجامدانی راپرسی بۆ سەربەخۆیی بکاتەوە.

دەزگاکانی راگەیاندنی بریتانیا بڵاویانکردەوە، هەردوو پارتی نەتەوەی سکۆتلەندا و پارتی سەوز بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکان لەکۆی 87 کورسی پەرلەمانی سکۆتلەندا کەتائێستا ئەنجامەکانی راگەیەنراوە (پەرلەمانی هەرێمەکە لە 129 کورسی پێکهاتووە)،   توانیویانە 65 کورسی بەدەستبهێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو پارتە پشتیوانیان لەسەربەخۆیی هەرێمەکەیان لە بریتانیا کردووە و سەرکەوتنیان لەهەڵبژاردن هانیان دەدات جارێکی دیکە بیر لە ئەنجامدانی سەربەخۆیی بکەنەوە.

لە ئەیلوولی ساڵی 2014دا گشتپرسی تایبەت بە سەربەخۆیی سکۆتلەندا ئەنجامدرا و 55%ی بەشداربووان دەنگیان بە مانەوەی سکۆتلەندا لە چوارچێوەی بەریتانیا دا، بەڵام ئەو دەنگدانە لە کاتێکدا بوو، شتێک بەناوی برێکزتەوە نەبوو.


PM:09:24:08/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت