شێخی ئەزهەر فەتوایەکی نوێی له‌باره‌ى سه‌رفتره‌وه‌ دەرکرد


وێستگه‌ نیوز-
شێخی ئەزهەر دەربارەی پێدانی سەفترە بە گاور و جولەکەکان رایگه‌یاند، هەموو مسوڵمانێك دەتوانێت سەفیترە بە خاوەن کتێبە ئاسمانیەکان بدات.

ماڵپەڕە جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، ئەحمەد تەییب، شێخی ئەزهەر رایگەیاندووە، هەموو مسوڵمانێك دەتوانێت سەفیترەکەی بداتە گاور و جولەکە، ئاماژەی بەوەشداوە، لە چەند روویەکەوە باسی چاکە و هاریکاری لەنێوان مسوڵمانان و خاوەن کتێبە ئاسمانیەکان کراوە لە ئیسلامدا.

شێخی ئەزهەر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، مسوڵمان دەتوانێت وەسیەت بکات، کە دوای مردنی پارەکەی ببەخشرێتە مەسیحیەك.

زەکاتی سەرفیترە فەرز و پێویستە لەسەر هەموو مسوڵمانێك بەپێی فەرموودەیەك لە زاری ئین عومەرەوە ریوایەت کراوە و پیغەبەری ئیسلام (د.خ)، زەکاتی سەرفترەی مانگی رەمەزانی فەرز کرد بە سەر خەڵکیدا.


PM:05:22:06/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 6596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت