میدیاكانی په‌كه‌كه: گه‌ریلا ته‌قه‌ی به ئاسماندا كرد و پێشمه‌رگه‌كانی پارتی هه‌ڵاتن
ژمارەیەک گەریلای پەکەکە
وێستگه نیوز ـ
میدیاكانی په‌كه‌كه وه‌ڵامی میدیاكانی پارتی له باره‌ی دروستبوونی شه‌ڕی نێوان گه‌ریلاو پێشمه‌رگه ده‌ده‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، كه گه‌ریلاكانیان هێرشیان نه‌كردووه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی پارتی، به‌ڵكو ته‌قه‌یان به ئاسماندا كردووه و پێشمه‌رگه‌كان هه‌ڵاتوون.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
سەرچاوەک به میدیاكانی په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: ”لە گردی بۆڵێ و لە ناوچەکانی بەربزنان و گۆشینێ لە سنووری شارەدێی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست، پێشمه‌رگه‌كانی هێزی هەڵگوردی پارتی بە چەکی قوورسه‌وه هێرشیان کردووە و ویستوویانە لە ناوچەکە جێگیرببن، بەڵام لەلایەن گەریلاکانەوە پێیان واتراوە، کە نابێت لێرە جێگیربن و هۆشیارکراونەتەوە".
میدیاكه‌ی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌وه‌شی وتووه: "لە بەرامبەردا چەکدارەکانی پەدەکە تەقەیان کردووە و تەنانەت ئاڕ پی جی‌یان بەکارهێناوە، هەربۆیە گەریلاکان تەقەیان بە ئاسماندا کردووە و چەکدارەکانی پارتی هەڵهاتوون و ناوچەکەیان جێهێشتووە، تەنانەت وەک میدیای پارتی باسیان کردووە، هیچ پێشمەرگەیەکیش بریندار نەبووە".
میدیاكه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه، باسی له‌وه‌شكردووه: "ئەم هێرشەی پارتی لە کاتێکدایە، سوپای تورکیا چەندین کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانی داگیرکردووە، تا ئێستا وێڕای ناڕەزایی توندی خەڵک، تەنها گەریلاکانی ئازادیی رووبەڕووی ئەو داگیرکارییە بوونەتەوە".
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگە بە میدیاكانی پارتی راگه‌یاند: "پەکەکە ماوەی ساڵێکە رۆژانە بەڵا بە هێزی پێشمەرگە دەفرۆشێت و رێگە سەرەکییەکانی گوند و ئاواییەکان تی ئێن تی رێژ دەکات، هەروەها بیانوو دەداتە دەست سوپای تورکیا بۆ چۆڵبوونی زیاتری گوندەکان و لە نوێترین کاردانەوەشی هێرشی کردووەتە سەر هێزی پێشمەرگە".
فەرماندەكه‌ی فەرماندەیی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگە لەبارەی شەڕەکەی شەوی رابردوو ئه‌وه‌ی وتووه: "ژمارەیەک چەکداری پەکەکە بە ئاڕ پی جی، قەناس و بیکەیسی و کڵاشینکۆف هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە بەزوویی لێیان دێنە دەست و هێرشەکە تێک دەشکێنن و دواتر رادەکەن".
سەبارەت بە زیانەکان، فەرماندەیی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەدات "هیچ پێشمەرگەیەک لە هێرشەکەی پەکەکەدا بریندار نەبووە".
AM:11:07:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 4584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت