لاهور شێخ جه‌نگی: داعش خۆی رێکخستووەتەوە و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه ده‌دات
لاهور شێخ جه‌نگی
وێستگه نیوز ـ
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه دوای زیادكردنی هێرشه‌كانی له عیراق، ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه ده‌دات.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
له رۆژانی دواییدا و له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی داعشدا لانی كه‌م 19 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق و هێزی پێشمه‌رگه گیانیان له ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش پاڵی به سه‌رۆكی عیراقه‌وه نا داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان بكات هۆشیار بن چونكه مه‌ترسی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی رێكخراوی داعش هه‌یه.
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دیدارێكدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز وتی: "وادیاره رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خۆی رێكخستووه‌ته‌وه".
رێكخراوی داعش كه له بنه‌ڕه‌تدا لقێكی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده بوو له ساڵی 2014دا ده‌ستی به سه‌ر ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی عیراق و سوریادا گرت و به زه‌بری هێز و هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا سه‌پاند.
له ساڵی 2017دا شكستهێنانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له رووی سه‌ربازییه‌وه راگه‌یه‌ندرا، له‌وكاته‌وه ده‌ستی كرد به یاخیبوونی سه‌ربازی و ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی له ناوچه جیاوازه‌كانی عیراق ده‌ستپێكرده‌وه.
لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ته‌واوی له‌ناو نه‌براوه و له ئێستادا چه‌ندین هه‌زار چه‌كداری له عیراقدا هه‌یه".
لاهور شێخ جه‌نگی بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز نیگه‌رانی زۆری خۆی له توانای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ خۆرێكخستنه‌وه ده‌ربڕی.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌ر له سێ هه‌فته 38 ئه‌ندامی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستگیركراون كه هه‌موویان كوردن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 22 ساڵدایه و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیان پێدراوه و ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌كرد.
لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "ئه‌م كاره پێویستی به وریایی و به‌ئاگاهاتنه‌وه هه‌یه".
لاهور شێخ جه‌نگی روونیكرده‌وه كه "ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بووه‌ته شوێنێكی گونجاو بۆ كاركردنی رێكخراوی داعش".
وتیشی: "نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بووه‌ته‌هۆی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش و توانا و هێزی زیاتر بووه".
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی رایگه‌یاند كه مه‌ترسی كاریگه‌رییه‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌یه و باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا له 2011دا هێزه‌كانی له عیراق كشانده‌وه كه‌لێنێكی ئه‌منی دروست بوو و گروپه چه‌كداره‌كان قۆستیانه‌وه".
AM:10:46:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت