شه‌ڕ له‌ نێوان هێزێكی پێشمه‌رگه‌و په‌كه‌كه‌ روویدا

‌دەڤەری برادۆست

وێستگه‌ نیوز ـ
درەنگانی شەوی رابردوو لە گەرووی ناوبەردی شارۆچکەی سیدەکان شەڕ لە نێوان هێزێکی پێشمەرگە و پەکەکە دروستبوو، به‌ وته‌ی فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگە، "پەکەکە بە ئاڕ پی جی، قەناس و بیکەیسی و کڵاشینکۆڤ هێرشی کردووە، پێشمەرگەش وه‌ڵامی هێرشەکەی داوه‌ته‌وه‌".


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

هێرشەکە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی رابردوو روویداوە. بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند: "پەکەکە ماوەی ساڵێکە رۆژانە بەڵا بە هێزی پێشمەرگە دەفرۆشێت و رێگە سەرەکییەکانی گوند و ئاواییەکان تی ئێن تی رێژ دەکات، هەروەها بیانوو دەداتە دەست سوپای تورکیا بۆ چۆڵبوونی زیاتری گوندەکان و لە نوێترین کاردانەوەشی هێرشی کردووەتە سەر هێزی پێشمەرگە".
 
فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگە لەبارەی شەڕەکەی شەوی رابردوو دەڵێت: "ژمارەیەک چەکداری پەکەکە بە ئاڕ پی جی، قەناس و بیکەیسی و کڵاشینکۆف هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە بەزوویی لێیان دێنە دەست و هێرشەکە تێک دەشکێنن و دواتر رادەکەن".
 
سەبارەت بە زیانەکان، فەرماندەیی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەدات "هیچ پێشمەرگەیەک لە هێرشەکەی پەکەکەدا بریندار نەبووە".
 
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە دەشڵێت، "ئامانجی پەکەکە شێواندن و نائارامی دروستکردنە لە ناوچە سنوورییەکان و بەو کارانەی ژیان و کاسبی خەڵکی دەشێوێنێت"
 
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) زانیارییان لەبارەی شەڕەکە بڵاونەکردووەتەوە.


AM:09:20:06/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 1704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت