له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستدا

‌فۆتۆ: هاتوچۆی راپەڕین

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی حاجیاوا کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە ناحیەی حاجیاوا لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە.

ھاتوچۆی راپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەھۆی روویداوەکەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بوو.

رووداوی هاتوچۆ؛ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان دادەندرێت لە هەرێمدا و شۆفێران و هاوڵاتیان هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان دەگەڕێننەوە، لە بەرامبەردا، بەرپرسانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و تیژڕەوی دەگەرێننەوە.


AM:08:51:06/05/2021






ئه‌م بابه‌ته 3148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو