مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید پەیوەندی بە دکتۆر کەریم قەرەچەتانی کرد

‌مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید

وێستگە نیوز-

مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید لە بڵاوکراوەیەکدا رەتیدەکاتەوە بێڕێزى بە دکتۆر کەریم قەرەچەتانى کردبێت و دەڵێت، "هەمیشە لەو کاتانەى کە هێرشى کراوەتە سەر داکۆکى لێ کردووە".  


مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید، پێشنوێژ و وتار خوێن لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کردوووە، " هەندێ دڵ نەخۆش و ناحەز هەستاون بە بڕین و دروست کردنی ڤیدیۆیەکی مامۆستا هەڵۆ بە شێوەیەک کە ببێتە تانەدان لە دکتۆر (کەریم شریف قەرەچەتانی) کە بە هیچ شێوەیەک مامۆستا مەبەستی سوکایەتی نیە بە خانەوادەی دکتۆر و بەڕێزیان".  

ئەوەش رونکراوەتەوە، "بە پێچەوانەوە ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ڤیدۆکانی چەند مانگێک لەمەو پێشی مامۆستا زۆر بەڕوونی و ئاشکرا ناوی دکتۆر ئەهێنێت و بەرگری لێ ئەکات لە هەموو ئەو کاتانەیا کە هێرشی نارەوای ئەکرێتە سەر بەهۆی بەرگری کردن لە ئەخلاق و ناموسی کۆمەڵگا".  

ئاماژە بەوەش کراوە، "کە دکتۆر لە ڕێی برازایەکیەوە گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستا کرد و مامۆستاش بابەتەکەی بۆ ڕوون کردەوە بە پێچەوانەوە بڕیاریاندا پەیوەندی نێوانیان پتەو تر بکەن و زیاتر هاریکاری یەکتر بکەن لە ڕووبەڕوو بونەوە و بەرپەرچ دانەوەی چەتەکانی ڕەوشت و ئایندا".  

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێشتریش ئەدمینێکیان پەیوەندی کردووە بەو کەناڵانەی یوتوبەوە کە واز لەو کارانەیان بێنن بەڵام هەر سوور بوون لەسەر کارەکانیان بەو شێوەیە. 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمرۆ، دکتۆر كەریم قەرەچەتانی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، "من کە وتومە خودای گەورە دەفەرموێت کفر دەکەیت ئیمانت دەبێت تۆ ئازادی، بەڵام دەبێت لە رۆژی حساب باجەکەی بدەیت خۆ بەشی ئەوە شارەزایمان لە دین ھەیە". ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر بە بۆچوونی ئەو 'مامۆستا ئاینییە' من ھەڵەم کردبێت باشە بۆ باسی خێزان و منداڵاکانم دەکات؟".


PM:11:46:05/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 20908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت