برێت مەکگۆرک سەردانى هەرێم دەکات و لەگەڵ بەرپرساندا کۆدەبێتەوە


وێستگه‌ نیوز-
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، دوای ئەوەی دوێنێ گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا کۆبوونەوە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم  رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە5ى ئایارى 2021، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتى برێت مەکگۆرک سەردانى هەرێمى کوردستان بکەن و لەگەڵ سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەتدا کۆببنەوە.

برێت مەکگۆرک، لە ئێستادا لە ئیدارەکەى جۆ بایدن پۆستی رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای وەرگرتووە.

دوێنێش سێشه‌ممه‌ 5ى ئایارى 2021، نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەردوولا پێداگرییانکردووە لەسەر چالاککردنی بڕیارەکانی رێککەوتنی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا بەتایبەتی بابەتەکانی کشانەوەی سوپای ئەمریکا و پەرەپێدانی هاوکاری کردن و فراوانکردنی بواری بازرگانی و کلتوری و ئابوری.


AM:11:45:05/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو