نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
وێستگه نیوز ـ
ئهمڕۆ چوارشهممه 5ی ئایاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 37 سەنتە، هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 66 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
AM:08:27:05/05/2021
ئهم بابهته 10068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت