لە کەرکوک چه‌كدارێكى داعش دەستگیرکرا


وێستگه‌ نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نامەبەری داعش لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرد، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ کەسەکە نامەبەری لە نێوان مۆڵگە و شانە نوستووەکانی ئەو گروپە ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ى ئایارى 2021، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پاش ئەنجامدانی پرۆسەیەکی هەواڵگری و کۆکردنەوەی زانیاری و شوێن پێهەڵگرتنی و چاودێریکردنی جموجوڵەکانی ئەندامێک گروپی داعش لە ناوچەی زاب لە قەزای حەوێجە لە پارێزگای کەرکوک، دەرکەوتووە کەسەکە نامەبەری لە نێوان مۆڵگە و شانە نوستووەکانی ئەو گروپە ئەنجامداوە 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، مەفرەزەکانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی 14 و هێزی فەوجی یەک لە لیوای پیادەی 51 و مەفرەزەی ئەمنی حەشدی شەعبی توانیویانە کەسە دەستگیربکەن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئەندامە دەستگیرکراوەکەی داعش بە گوێرەی مادەی 4ی تیرۆر و لەسەر داوای دادوەر دەستگیرکراوە.

هه‌روه‌ها، لە پرۆسەیەکی هاوشێوەدا، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک، مەفرەزەکانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی هەشت توانیان لە گەڕەکی "حەی موعەلیمین" لە قەزای داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک ئەندامێکی داعش بە پێی مادەی 4ی تیرۆر و لەسەر داوای دادوەر دەستگیربکەن.


PM:12:50:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت