حسێن سەلامی: خۆشیی ئیسرائیل کورتخایەن دەبێت

‌ حسێن سەلامی

وێستگە نیوز-

فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هۆشداری دایە ئیسرائیل لەوەی خۆشیەكەی كورت خایەن دەبێت.


لیوا حسێن سەلامی، فەرماندەیی سوپای پاسداران لەمیانی ڕێوڕەسمی پرسەی لیوا محەمەد حسێن زادە حجازی لەشاری تاران وتارێكی پێشكەش كرد و هۆشداری دایە ئیسرائیل لەوەی خۆشییەكەی كورت خایەن دەبێت و لەلایەن ئەو كەسانەوە لەناودەچێت كە لە نیشتیمانەكەیان دەریكردن.

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەكرد، "نابێت ئیسرائیل دڵخۆش بێت و ئاوا بەردەوام دەبن لەسەر ئاڕاستەكە".

دوێنێ، سوپای پاسدارانی ئێران گیان لەدەستدانی لیوا محەمەد حسێن زادە حجازی جێگری فەرماندەی هێزی قودسی راگەیاند لەتەمەنی 65 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی دڵ.

ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران سەركردایەتی كردەوەكانی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی كردووە لەدەرەوەی وڵاتەكەی لەوانە عیراق و لوبنان و سوریا و وڵاتانی ناوچەكە.


PM:04:16:19/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت