ئێران لەبارەی گفتوگۆکانی ڤییەننا و پرسی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی رونکردنەوە دەدات
وێستگەنیوز-
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گفتوگۆکانی لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ئەتۆمی کە ماوەی چەند رۆژێکە لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچێت "زۆر جدی و قورسن" و تاران بەرامبەر بەرنامەی ئەتۆمییەکەی و لابردنی سزاکان هەڵوێستی نەگۆڕە.
عەباس عێراقچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە، وڵاتەکەی ناتوانێت تەقینەوەکەی بنکەی نەتەنزی ئەتۆمی لەکاتی گفتوگۆکاندا لەبەرچاو نەگرێت و داوای لەئەندامانی بەشدار لەگتفوگۆکان کردوە ئیدانەی تەقینەوەکە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، گفتوگۆکانی ئێران و وڵاتانی 4+1 بەردەوامی هەیە و ئەوان ئومێدەوارن گفتوگۆی راستەقینە بەڕێوەبچێت و هەردوولا بگەنە رێککەوتنێک کە لەکەمترین ماوەدا دەرئەنجامەکانی بە کرداری دەربکەون.
لەئێستادا بەبێ بەشداریکردنی ئەمریکا، ئێران و وڵاتانی 4+1 سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و لابردنی سزاکان لەسەر ئەو وڵاتە لەڤییەننا لەکۆبوونەوەدان و تائێستا کۆبوونەوەکانیان هیچ رێککەوتنێکی نوێی لێ بەرهەمنەهاتووە.
AM:08:59:16/04/2021
ئهم بابهته 3648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت