412 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی


وێستگەنیوز_

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کەمێک لەمەوبەر بڕی 412 ملیار دینار لە بەغداوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاندووە: "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 8ـی 10ـی 2024، بڕی 412 ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول (نۆ) لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق". 

ئەمە لە کاتێکدایە، چوارشەممەی ڕابردوو، 2ـی 10ـی 2024، بڕی 598 ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست؛ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.

بەوپێیە پارەی تەواو بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی سەرجەم مووچەخۆران ئامادەیە و "بەزوویی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".


AM:11:13:08/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 3040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت