نه‌عیم قاسم: هیوادارین رێككه‌وتنی تاران و واشنتۆن ئێمه‌ش بگرێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نه‌عیم قاسم ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان هیوای خۆی ده‌ربڕی كه لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئه‌مریكا و ئێران بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگاته ئه‌نجام و لوبنانیش بگرێته‌وه كه نزیكه‌ی دوو مانگه حزبه‌كه‌ی و ئیسرائیل پێكدادانیان هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست كه له 17ی نیسانه‌وه له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵادا هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هێرشه‌كان و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه حزبوڵا و دامه‌زراوه‌كانی ده‌كاته ئامانج، هاوكات هێزه‌كانی به‌رده‌وامن له وێرانكردن و رووخاندنی ماڵ و باڵه‌خانه‌كان له باشووری لوبنان.
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختی له "مافی ئیسرائیل بۆ به‌رگریكردن له خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان له هه‌موو به‌ره‌كاندا، به لوبنانیشه‌وه" كردووه‌ته‌وه.
قاسم له وتارێكدا كه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لمه‌ناری سه‌ر به حیزبه‌كه‌ی كه له‌لایه‌ن تارانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، په‌خشی كرد، وتی: "ئینشائه‌ڵا ئه‌م رێككه‌وتنه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، ئاماژه‌ش هه‌یه كه به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت. له ئاكامدا ئێمه‌ش ده‌خرێینه ناو ئه‌م رێكه‌وتنه، رێككه‌وتنی وه‌ستانی ته‌واوه‌تی جه‌نگ و پێكدادانه‌كان".
PM:11:07:24/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت