سیناتۆرێکی ئەمریکی: هەر ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئێران هەڵەیەکی کارەساتبارە
وێستگەنیوز-
تێد کروز، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا، لە بەرامبەر بە ئەگەری
رێکەوتنی وڵاتەکەی و ئێران نیگەرانی قوڵی خۆی دەردەبڕێت بە وتەی ئەو، هەندێک کەس لەناو
ئیدارەی ئەمریکادا کار بۆ پێشخستنی ئەم "هەڵە کارەساتبارە" دەکەن.
تێد کروز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسیویەتی کە بڕیارەکەی
دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، "گرنگترین بڕیار"ی خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی
بووە و ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەمریکا "ئەنجامی سەربازیی نایابی" بەدەستهێناوە؛
لەوانەش بە وتەی ئەو، لەناوبردنی سەرجەم موشەک و درۆنەکانی ئێران و نوقمکردنی تەواوی
هێزی دەریایی ئەو وڵاتە.
سیناتۆر کروز دەڵێت ئیسلامگەرا باڵادەستەکانی سەر بە حکومەتی
ئێران، هێشتا دروشمی "مەرگ بۆ ئەمریکا" دەڵێنەوە و نووسیویەتی، ئەگەر دەرەنجامی
ئەم گۆڕانکارییانە ئەوە بێت کە ئەم حکومەتە دوای ئەم ڕێکەوتنە "بە ملیار دۆلار
وەربگرێت، یۆرانیۆم بپپیتێنێت، چەکی ئەتۆمی پەرە پێبدات و کۆنترۆڵێکی کاریگەری بەسەر
گەرووی هورموزدا هەبێت، ئەوا ئەمە هەڵەیەکی کارەساتبار دەبێت."
سیناتۆر کروز لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە دۆناڵد ترەمپ بڕوای
بە "ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە" هەیە و پێویستە بەردەوام بێت لە بەرگریکردن
لە ئەمریکا و جێبەجێکردنی ئەو "هێڵە سوورانەی" کە رایگەیاندون.
AM:09:03:24/05/2026
ئهم بابهته 584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت