باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سوریا: تۆم باراک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی باسیان لە سوریایەکی یەکگرتوو کرد
وێستگەنیوز-
دوێنێ شەممە 19ی تەموزی 2025، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سوریا، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سوریا و رێگەکانی گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە.
ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوە کردەییەکان بەرەو تێکەڵبوون بە سوریایەکی یەکگرتوو کراوە، لەپێناو داهاتوویەکی ئارام، خۆشگوزەران، هەمەلایەنگر و سەقامگیر بۆ هەموو سورییەکان، کە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەم هەنگاوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سوریا بێت، تۆم باراک "سوپاسی جەنەڕال مەزڵومی کرد لە بەرامبەر سەرکردایەتییەکەی و هاوبەشی بەردەوامی هەسەدە لە شەڕی دژی داعش لە سوریا".
AM:08:44:20/07/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت