"لە جەنگەڵی فەرەنسا تەقە لە پەنابەران کراوە و دوو کۆچبەری کورد کوژراون"
وێستگەنیوز-
لە جەنگەڵی فەرەنسا لەلایەن چەکدارێکی فەرەنسییەوە تەقە لە پەنابەران کراوە، بەپێی زانیارییەکان بێت دوو کۆچبەری کورد کوژراون.
رەنج پشدەری، رۆژنامەنووس لە لاپەڕەی تایبەت خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، "لە جەنگەڵی فەرەنسا تەقە لە پەنابەران کراوە و دوو کۆچبەری کوردیش کوژراوە".
وەک ئاماژەی پێکردووە، بەپێی وتەی کۆچبەرەکان بێت بکوژەکە خەڵکی فەرەنسایە و بەسەیارە دەچێتە نێو جەنگەڵ و دواتر دەستدەکات بە تەقە کردن و چەندین کەس بریندار دەکات، دوو کەسیش کوژراوە کە هەردووکیان کوردن، تاوەکو ئێستا پۆلیسی فەرەنسا هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە.
PM:09:01:14/12/2024
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت